کونسوڵخانەی ئەمریکا: پابەندین بە پشتیوانیکردن لە پەرەپێدان و گەشەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان
کونسوڵخانەی ئەمریکا ههروهها نووسیویهتی: ئەم پاڵپشتیە داراییە ئەمهریکیە، دەبێتە هۆی دەستڕاگەیشتن بە گازی سروشتیی پاك و هەرزانتر، بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و بواری پیشەسازی، بۆ خزمەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان.
روونیشیكردهوه، ئەمهریکا پابەندە بە پشتیوانیکردن لە پەرەپێدان و گەشەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان، ئاماژهیپێدا، پێکەوەبوونمان بەرەو باشترمان دەبات.
لای خۆشیەوە دوێنێ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له تویتێكدا نووسیبووی: دڵخۆشم بە رێککەوتنی نێوان دانه گاز و دامەزراوەی پارەدارکردنی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمهریکی کە 250 ملیۆن دۆلار تەرخانکراوە بۆ فراوانکردنی و پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرمۆر.
سەرۆکی حکومەت،ئهوهشی خستبووهتهڕوو، بە فراوانکردنی کێڵگەکە بەرهەمێکی خاوێن و تەزووی کارهبایەکی هەرزانمان دەستدەکەوێت، جیا لەوەش دەرفەتی کار لە کوردستان دەڕەخسێنێت بە ئاراستەی بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ وڵاتەکەمان.