كاره‌بای سلێمانی هۆشداری ده‌دات: به‌هۆی دزییه‌وه مه‌ترسی پچڕانی كاره‌بای سلێمانی و گه‌رمیان هه‌یه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی هۆشداری ده‌دات له پچڕانی كاره‌بای نیوه‌ی شاری سلێمانی و گه‌رمیان به‌هۆی دزینی تاوه‌ره‌كانی ناوچه‌ی سه‌نگاو له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نهفسنزمهوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه: ماوەیەکە لەلایەن کۆمەڵێک کەسی نەفسنزمەوه لە سنووری ناوچەی سەنگاو ئاسنی ئەو تاوەرانە دەدزرێت کە کارەبا بۆ سلێمانی و گەرمیان دەگوازنەوە، ئه‌مه‌ش جگە لە زیانی مادی کە بە زیاتر لە 200 ملیۆن دینار مەزەندە دەکرێت، مەترسی کەوتنی تاوەرەکان و بێ کارەبا بوونی نیوەی سلێمانی و گەرمیان هه‌یه .
ئەندازیار سالار حوسامه‌دین بەرێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: بەداخەوە ماوەیەکە هەندێک کەسی نابەرپرس و نەفسنزم لە سنوری ناوچەی سەنگاو، ئاسنی ئەو تاوەرانەیان دزیوە کە کارەبا بۆ ناوچەی گەرمیان و سلێمانی دەگوێزنەوە.
بەرێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندارەکانی سنوورەکە، خۆشبەختانە توانراوە چەند کەسێک دەستگیر بکرێت و دەستخۆشیان لێ دەکەین.
له كۆتاییدا حوسامه‌دین گوتی : داوکارین لایەنە پەیوەندارەکان کاری جدی بکەن بۆ بنبڕکردنی ئەوە دیاردەیە و سزادانی تاوانباران، چونکە ئەمه تاوانێکە بەرامبەر هه‌موو خه‌ڵكی شاری سلێمانی و گەرمیان ده‌كرێ.