به‌هۆى بوونى پەکەکە نزیکەی ملیارێک و 600 ملیۆن دینار زیان بە 50 گوندی زاخۆ و ناوچە گەشتیارییەکان کەوتووە

لە شەڕی تورکیا و پەکەکەدا نزیکەی ملیارێک و 600 ملیۆن دینار زیان بە 50 گوندی زاخۆ و ناوچە گەشتیارییەکان کەوتووە.
بەپێی ئامارەکانی قایمقامیەتی زاخۆ، شەڕی تورکیا و پەکەکە زیانی بە 50 گوند و ناوچەی گەشتیاریی زاخۆ گەیاندووە.موشیر بەشیر قایمقامی زاخۆ رايگەیاند: “لیژنەیەک لەسەر ئاستی وەزارەتی ناوخۆ پێکهێنراوە، هەموو زەرەر و زیانەکان بەراورد دەکرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت قەرەبووی زیانلێکەوتووەکان بکرێتەوە”.
سولاڤی شەرانشێ یەکێکە لە ناوچە گەشتیارییەکانی زاخۆ، ساڵانە خەڵکێکی زۆر بۆ هاوین دەچنە ئەوێ، عەلی مەحموود خاوەنەکەی دەڵێت؛ نزیکەی 30 هەزار دۆلار خەرجی تێدا کردووە و هەمووی بووەتە زەرەر چونکە لەبەر بۆردوومانی تورکیا کەس ناچێتە ئەو شوێنە.
بەپێی ئاماری قایمقامیەتی زاخۆ، لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی تورکیا و شەڕ لەگەڵ پەکەکە، لەسنووری زاخۆ 30 گوند چۆڵکراون.
س: رووداو
Back to top button