جەنڕاڵێكی ئێرانی: ئێران لە لێواری هەرەسدایە
خواكوڕك
موحسین ڕەزایی سەرۆكی پێشویی هێزەكانی پاراستنی شۆڕشی ئیسلامی (حەرەس سەوری) و بەرپرسی لێژنەی دیاریكردنی بەرژەوەندیەكانی ڕژێمی ئێران لە وتەیەكیدا لە شاری لنجانی سەربە پارێزگای ئەسفەهان ئاماژەی بەوەدا كە حكومەتی ئێران لە لێواری كەوتندایە .
ئەو فەرماندە سەربازیەیی ئێران گوتوشیەتی:” هەرەسەهێنانی حكومەت هۆكاری بۆ زیادبوونی فەسادی ئیداری و دزی بە ملیۆنەهای بەرپرسان و بەرتیل خواردن و مەحسوبیەتو گەڕاندەوە.
لەبەشێكی دیكەی وتەكانیدا ڕەزایی ئاماژەی بەوەدا كە, ڕەنگە ئێران خۆی وەك ووڵاتێكی بەهێز لە دەرەوە نمایش بكات, بەڵام لەڕاستیدا لە ناوەوە لاوازەو دزی و بەهەدەردانی سامانی لەلایەن كاربەدەستانی ئەو وڵاتەوەی بە هۆكاری نەهامەتیەكان زانی، وە داوای كرد لە بری خۆخەریك كردن بە دەرەوە پێویستە بەرپرسان لە خەمی ناوخۆدا.
وتەكانی ڕەزایی كە لە ئینتەرنێت بڵاوكراونەتەوە ترسی ئەو بەرپرسە ئێرانیە نیشان دەدات لە بارودۆخی خراپی ئەو وڵاتەو داوا دەكات هەرچی زووە بەرپرسانی ئێران وە فریای ئەو وڵاتە بكەون تا جارێكی تر كەوتنی وەك صەفەوی و قاجاریەكان دوبارە نەبێتەوە.
س:العربیە