سەرۆكی حكوومەت هەواڵێكی خۆش بۆ پێشمەرگە ڕادەگەیەنێت
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، پێدانی ڤاكسین بە مامۆستایان بەردەوامە و سەنتەری زیاتریش بۆ پێدانی ڤاكسین بە پێشمەرگە دەكرێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 11ـی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا ڕای گەیاند، زیاتر لە 800 هەزار ژەمی ڤاكسین وەرگیراوە و 35%ـی مامۆستایانن، كار دەكەین بۆ ئەوەی هەموو مامۆستایان ڤاكسین وەربگرن، پێش دەستپێكردنەوەی قوتابخانە.
سەرۆكی حكوومەت دەڵێت، ئێستا زیاتر لە 10 هەزار پێشمەرگە ڤاكسینیان وەرگرتووە و ژمارەیەكی زیاتری سەنتەری پێدانی ڤاكسین بۆ پێشمەرگە دەكەینەوە.
لە كۆتایی پەیامەكەدا هاتووە، كوردستان بپارێزن، ڤاكسین وەربگرن.
ئەو پەیامەی سەرۆكی حكوومەت لە كاتێكدایە تا 15ـی ئەیلوول، پێدانی ڤاكسین لە سەنتەرەكان تایبەتە بە مامۆستایان تا زۆرترین مامۆستا ڤاكسین وەربگرن.