شیرین فوئاد مه‌عسووم: شۆڕشی مەزنی ئەیلوول یەکەم جووڵانەوەی كورد بوو بۆ مافه‌كانى
شیرین فوئاد مه‌عسووم، چاودێری سیاسی و مامۆستای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، دووپاتی ده‌كاته‌وه، كه هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، بە ڕابه‌رایه‌تیی جەنابی بارزانی نەمر، شۆرشێکی سەرتاسەری بوو له كوردستان، چەندین دەستکەوتی نەتەوەیی و نیشتمانی بۆ گەلی کوردستان بەدەستهێنا.
شیرین فوئاد مه‌عسووم، چاودێری سیاسی و مامۆستای په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له نووسینێكدا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) له‌باره‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه، نووسیویه‌تی: هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، بە ڕابه‌رایه‌تیی جەنابی بارزانی نەمر، شۆڕشێکی سەرتاسەری بوو له كوردستان، چەندین دەستکەوتی نەتەوەیی و نیشتمانی بۆ گەلی کوردستان بەدەستهێنا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: شۆڕشى ئەیلوول تاكه شۆڕشه، كورد لە تەواوى جیهاندا ده‌توانێت شانازى پێوه بكات و نه‌وه دواى نه‌وه‌ى وه‌ك داستانى سه‌ربه‌زى بۆ مێژوو باسى بكات.
سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه سیاسییەکانى کوردستان دەتوانن لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول فێرى متمانه‌به‌خۆبوون و هێزی سیاسی و بیروباوه‌ڕى توندى فكرى بۆ نه‌ته‌وه و تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ ته‌واوى چین و نه‌ته‌وه‌كانى كوردستان و بەرگری بن.