نێچیرڤان بارزانی: شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول، ماكى شۆڕشه‌كانى كوردستانه
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له یادى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوولدا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:.
له يادى شه‌ست ساڵه‌ى ههڵگيرسانى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوولدا، به ڕێز و شكۆوه يادى ڕێبه‌رى شۆڕش بارزانيى نه‌مر و هاوهڵانى و ته‌واوى شههيدانى شۆڕش و كوردستان دهكهينهوه، سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين و سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌مياندا داده‌نوێنين.
شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول، ماكى شۆڕشه‌كانى كوردستانه كه له يه‌كێك له سه‌رده‌مه هه‌ره سه‌خته‌كانى مێژوودا هه‌موو چين و توێژ و پێكهاته‌كانى كوردستانى له‌ژێر سه‌ركردايه‌تييه‌كى جێى باوه‌ڕ و متمانه و له ئيراده‌يه‌كى يهكگرتوودا كۆكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پێكه‌وه و له‌پێناو يه‌ك ئامانجدا به‌ره‌نگارى سته‌م و داپڵۆسين ببنه‌وه و داواى ئازادى و مافه‌كانيان بكه‌ن.
شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول ئيراده‌يه‌كى پۆڵايين و له‌بننه‌هاتووى له گه‌لى كوردستاندا دروست كرد كه ئيتر هه‌رگيز نه‌ده‌بوو بشكێت، بۆيه ته‌نانه‌ت دواى گه‌له‌كۆمه‌كى نێودهوڵهتييش له شۆڕش، زۆرى نه‌خاياند گه‌لى كوردستان ڕيزه‌كانى ڕێكخسته‌وه و دووباره هاته‌وه كۆڕى خه‌بات و تێكۆشان و ڕووبه‌ڕووى هه‌موو هێز و چه‌ك و زه‌بر و زه‌نگێكى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عيراق بووه.
شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول و كاريگه‌رى و پێگه و ده‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و جيهان، بوونه بنه‌مايه‌ك كه ڕێككه‌وتنى 11ى ئازار و هه‌موو ده‌سكه‌وت و پێشكه‌وتنه‌كانى دواترى گه‌لى كوردستانى له‌سه‌ر بنيات نران، ده‌سكه‌وتى هه‌ره مه‌زنيش دروستكردنى شانازى و ناسنامه‌ى نيشتمانى و نه‌ته‌وه‌يى و ئيراده و گيانى به‌ره‌نگارى و به‌رده‌وامى بوو كه گه‌لى كوردستانى به ئه‌مڕۆ گه‌ياند.
با يادى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول كه شۆڕشى ته‌واوى گه‌لى كوردستان بوو، بكه‌ينه هه‌وێن و بنه‌ماى يهكڕيزى و تهبايى و پێكه‌وه‌ژيانى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان و به هه‌مان گيانى شۆڕش، له‌پێناو ئاينده‌يه‌كى باشتر و چه‌سپاندنى فيدراڵى و پاراستنى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان و دهستكهوكانيدا، پێكه‌وه هه‌نگاو بنێين و كار بكه‌ين.
هه‌ميشه به‌رز و شكۆدار بێت يادى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول و سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
11ى ئهيلوولى 2021