فازڵ میرانی: سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌به‌رده‌وام بن و خۆیان نه‌چه‌مێنن

 له‌ یادى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوولدا پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی و به‌رپرسانی دیكه‌ی باڵای پارتی و به‌ربژێران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق،ده‌ستی به‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی عێراق كرد  و هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا به‌ربژێرانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ناوچه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ناسێندران.

له‌ده‌ستپێكی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌دا، فازڵ میرانی گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند: پارتی بۆ عێراق دیموكراتییه‌كی خواستووه‌ و بۆ هه‌رێمی كوردستانیش سه‌ربه‌خۆی خۆی په‌یِڕه‌و كردووه‌.

له‌ باره‌ی شۆرشی مه‌زنی ئه‌یلوله‌وه‌ ، فازڵ میرانی رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی خۆیان نه‌خسته‌ به‌ر شۆڕشی ئه‌یلول ئه‌مڕۆ په‌شیمانن له‌و نیعمه‌ته‌ی كه‌شۆرشی ئه‌یلول به‌خشی.

میرانی گوتیشی، شۆرشی ئه‌یلوول به‌رابه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مر كوردستانییانی خسته‌ ژێر یه‌ك سێبه‌ر.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: رێككه‌وتنامه‌ی 11 ی ئادار به‌رهه‌می شۆرشی ئه‌یلول بوو ، ئه‌مه‌ی ئێستاش هه‌یه‌ به‌رده‌وامی پارتی و شۆرشی ئه‌یلوله‌ ، سه‌ركه‌وتنیش بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌به‌رده‌وام بن و خۆیان نه‌چه‌مێنن.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد بوونی پارتی زامنی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانه‌ .

له‌ باره‌ی به‌ربژێرانی پارتییه‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق فازڵ میرانی رایگه‌یاند: ئێوه‌ به‌ربژێری میلله‌تێكن له‌رێگه‌ی پارتییه‌وه‌ ، پێودیسته‌ كادیران چاڵاك بن و پارتیش پاڵپشتییان ده‌كات .

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: دیموكراتییه‌ت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مافی مرۆڤ ، مافی منداڵ ، مافی ئافره‌ت بپارێزێت.

 

Back to top button