دیسان بزوتنەوەی گۆڕان پێویستی بە واژۆی سەرۆك بارزانی یە
خواكوڕك
بزوتنەوەی گۆڕان چەند كەسێكی وەكو بەرپرسی بەش لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دامەزراندووە ، كە هیچ پسپۆرییەكیان لەو بوارەدا نییەو دەرچووی بەشی (فێرتێنەری و كشتوكاڵن ) و چاوەرێی سەرۆكی هەرێمی كوردستانن كە مەرسومی سەرۆكایەتیان بۆ دەربكات.
ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆبونەوەی ژمارە (2) ی بەرواری (18ی 1ی 2017 ) بڕیاری دامەزراندنی بۆ (122) بەڕێوبەری گشتی بۆ سەرجەم فەرمانگەكانی كۆمیسیۆن دەركرد، لە ئێستادا لەو (12 ) بەڕێوەبەرە گشتییە (3) بەڕێوبەریان سەر بە بزوتنەوەی گۆڕانە بە ناوەكانی ( زەردەشت مەلا حەسەن ) ژنبرای (كاردۆ محەمەد ) سەرۆكی پێشووی فراكسیۆنی گۆران لە پەرلەمانی كوردستان ، (دیاری حاجی عومەر ) و (ئاراس ڕەسوڵ ) كە پێشتر كێشە لەسەر دانانیان هەبووە .
بە پێی یاسا كارپێكراوەكانی هەرێمی كوردستان و یاساكانی ویلایەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەم بەڕێوبەرانەی سەر بە بزوتنەوەی گۆڕانن و كراونەتە بەرپرسی بەش لە كۆمیسیۆن چاوەڕێی واژۆی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ وەرگرتنی پۆستەكانیان لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان .