مستەفا کازمی گەیشتە ئێران
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی عێراقی جێهێشت بەرەو ئێران، سەردانەکە بۆ تاوتووێکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگە لە نێوان هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە سەردانێکی فەرمی لەسەر بانگهێشتی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە وڵاتی ئێران و بەر لە سەردانەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا ڕایگەیاند، ئامانجى سەردانەکە بە مەبەستی هاوکاری و هەماهەنگی و بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە.
کازمی ڕاشیگەیاند، عێراق لە بەهێزکردنی هاوبەشە ستراتیژییەکانی بە پێی بنەماکانی پشتگیری، سەقامگیری، هاوکاری و دۆستایەتی سەرکەوتووبووە بۆ چەسپاندنی ئاشتی و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا.