سەرۆك بارزانی: دادپەروەری لە یاسای ھەڵبژاردندا نیە
سەرۆك مەسعود بارزانی ڕایگەیاند، کە یاسای نوێی هەڵبژاردن و سیستەمی دابەشکردنی کورسییەکان ناڕەوایە، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاریدا بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و هاوسەنگی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکات.
سەرۆك بارزانی لە پەراوێزی هەڵمەتی هەڵبژاردن قسەی کرد و وتی: پارتی دیموکراتی لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا لە ژمارە یەکدا بوە و هیوای خواست لەم هەڵبژاردنەشدا وەک یەکەم بمێنێتەوە.
سەرۆك بارزانی داوای لەئەندامان و لایەنگرانی پارتی کرد کە وەک پێویست بەشداری لەهەڵبژاردنەکاندا بکەن، هاوکات داوایکرد ئاسایش و سەقامگیریی هەڵمەتی هەڵبژاردن بپارێزرێت و ناوزڕاندن و پشێوی نەکرێت.