عەلی عەونی: هیچ هێزێكی میلیشیایی حەشدی شەعبی لە كوردستان جیگای نابێتەوە

خواكوڕك
بە پێی چەند زانیاریایەك كەدەست خواكوڕك كەوتوون، لە ماوەكانی ڕابردوودا كۆبونەوەیەكی نهێنی لە نێوان “حەیدەر عەبادی ” سەرۆك وەزیرانی عێراق و “سەردار عومەرئاغای “سورچی هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجام دراوە، لە میانی كۆبونەوەكەدا بەڵێنی دامەزراندنی میلیشیایەكی چەكداریی بۆ بزوتنەوەی گۆڕان سەر بە حكومەتی عێراق پێدراوە، ئەو هێزەی كە “عەبادی ” بەڵێنی دامەزراندنی داوە ، بەشێك دەبێت لە میلیشیاكانی (حەشدی شەعبی ) و لەلایەن “سەردار عومەر ئاغای سورچی ” هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕانەوە فۆڕمی دامەزراندنی بەسەر خزم و كەسوكاری لە عەشیرەتی سورچیدا دابەش كردووە .
تایبەت بە پرسی دروستكردنی میلیشیای چەكدار ، “عەلی عەونی ” ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند ” هەرهێزێك بە ناوێكی دیكە، جگە لە هێزی پێشمەرگە لە هەرێمی كوردستان، دروست ببێت بێگومان بە خۆفرۆش‌و چەتە ناویان دەهێنین و جیگەیان لە هەرێمی كوردستاندا نابێتەوە، ئەو قۆناغەش بەسەر چووە جارێكی تر هێزێكی كوردی وەك “جاش ” بەرەو ڕووی هەرێمی كوردستان ببێتەوە “.
لەبەشێكی تری چاوپێكەوتنەكەیدا ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی، ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەكاتەوە كە گوایە چەند پێشمەرگەیەك چووبنە ناو چەكدارانی حەشدی شەعبی و ڕاشیگەیاند ” ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستی تەنها ئەوەی بیستوومانە ئەو كەسانەن كە بە بیانووی بێكاری و هەژارییەوە خۆیان ناونووس كردووە بۆ ناو حەشد ، بەڵام بە بیانویی بێكارییەوە ناكرێت تۆ بچی دژایەتی خاك و نەتەوەو ووڵات پارێزان بكەیت، چونكە حەشدی شەعبی دژی هەرێمی كوردستانە، بۆیە ئەگەر ئەم كەسانە لەسەر خاكی هەرێمی كوردستان ئەم كارە بكەن، قبوڵی ناكەین وە بە پێی یاساش بێت، جگە لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان هیچ هێزێكی دیكە لە هەرێم جێگایان نابێتەوە “.

Back to top button