ئەمەریکا: بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تى هەولێر دەکەین
کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستانله‌باره‌ى ئه‌و هێرشه‌ى شه‌وى ڕابردوو به فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وان كرايه سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەکەن و پشتیوانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، بۆ لێکۆڵینەوە و ئاشکرا کردنی بکەرانی هێرشەکە.
لە راگەیەندراوێکدا كه ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه بڵاويكردۆته‌وه کونسوڵخانەی ئەمەریکا له هه‌رێمى كوردستان له په‌يجى فه‌رميى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى ( فه‌يسبووك)نووسیویەتی: “بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە بەهۆی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا. ئەم هێرشە بەردەوامانە هەڕەشەن بۆ سەروەری و سەقامگیریی عێراق”.
کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان هه‌روه‌ها زياتر نووسيوويه‌تى: “پشتیوانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، لە لێکۆڵینەوەکانی بۆ دەستنیشانکردنی بەرپرسیارانی هێرشەکە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەوامە لە پابەندبوونی بە پشتیوانیکردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە هەوڵەکانیان بۆ پاراستن و گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری”.