بەریتانیا: ئیدانەی ھێرشەکەی شەوی رابردووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر دەکه‌ين

درەنگانی شەوی شەممە 11/9/2021، بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. له‌و باره‌يه‌وه‌ کونسوڵگەری گشتی بەریتانیا لە ھەولێر ئیدانەی ھێرشەکەی شەوی رابردووی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر دەکات.

لە راگەیاندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە 12/9/2021، کونسوڵگەری گشتی بەریتانیا لە ھەولێر کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاویکردۆتەوە و رايگه‌ياندووه‌، ئیدانەی ھێرشەکەی شەوی رابردووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر دەکه‌ين.

کونسوڵگەری گشتی بەریتانیا راشگەیاندووە: “پێویستە ئەم ھەڕەشانە بۆ سەر حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوەستێندرێت، بەڵام پاڵپشتییەکانی ئێمە بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق بەردەوام دەبێت تا کۆتایی ھاتنی ھەڕەشەکان و بۆ تا ھەتایە”.

 

Back to top button