کونسوڵخانەی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر: هاوسۆز و پشتیوانی ههرێمی كوردستانین
کونسوڵخانەی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە، دەرەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، تێیدا بە توندترین شێواز سەرکۆنەی هێرشەکە دهكات.
لە راگهیاندراوێكدا، کونسوڵخانەی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکاتەوە لە هاوسۆزی و پشتیوانی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان، دەشڵێت، هێرشەکە دەستدرێژییەکی قبوڵنەکراوە بۆ سەر سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستان.
کونسوڵخانەی گشتی فەڕەنسا لە بەیاننامەکەدا داواکاریێکیش ئاراستەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات، تێیدا داواى هەماهەنگی زیاتر دەکات لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق بە مەبەستی نەهێشتنی ئەم جۆرە کردارانەی ناسەقامگیری دروستدەکەن، داواش دەکات بکەرەکان دەستنیشان بکرێن لە پێناو بەرژەوەندی ئاسایشی وڵات.