ههولێر.. مهڕاسیمی دهست بهكاربوونی پاتریارکی نوێی كهنیسهی رۆژههڵاتی ئاشووری لهجیهان بهرێوهدهچێت
ئەمڕۆ دووشەممە، بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر مەڕاسیمی دەستبەکاربوونی پاتریارک لە شارۆچکەی عەنکاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر بەڕێوەدەچێت.
دوای هەڵبژاردنی پاتریارک، ئەمڕۆ لە مەڕاسیمێکدا بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەیاوەری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر مار ئاوای سێیەم وەک 122ـەمین پاتریارک دەستبەکاردەبێت.
چوارشەممەی ڕابردوو لەکاتی هەڵبژاردنی پاتریارکدا، نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی خۆی بە مار ئاوای سێیەم ڕاگەیاند و پشتگیری خۆی بۆ پێکەوە ژیانی ئایینی دووپاتکردەوە لە هەرێمی کوردستان، گوتیشی، هەمەجۆری پێکهاتە ئاینییەکان نیشانەی هێزی ئێمەیە.
شایەنی باسە، پاتریارکی پێشوو بەهۆی نەخۆشییەوە وازی لە پۆستەکەی هێنا و لەماوەی پێشوودا پاتریارک لە عێراق بووە و پاشان بەهۆی کێشەکانی عێراقەوە بردراوەتە ئەمریکا و ئەمڕۆش پاتریارکی نوێ لە کوردستان دەستبەکار دەبێت.