ڤيديۆ: وەزیری پەروەردە، روونی دەکاتەوە چۆن وەزارەتەکه‌ی قەرەبووی خوێندنی لەدەستچووی قوتابیان دەکاتەوە

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكراى دةكات، سبه‌ى 14ـی مانگ دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دەکرێتەوە و قەرەبووی بابەتە لە دەستچووەکانی ساڵی ڕابردووش دەکرێتەوە.

ئالان حەمە سەعید له‌ ڤيديۆيه‌كى كورتدا كه‌ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ بڵاويكردۆته‌وه‌ رايگه‌ياندووه‌، ماوەی سێ هەفتە دانراوە، بۆ قەرەبووکردنەوەی بابەتە لەدەستچووەکانی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرامەکان.

وەزیری پەروەردە گوتی، لەسەرەتای دەستپێکی ئەمساڵ، قۆناغەکانی 2تا11 جگە لە قۆناغەکانی 7 و 10 بەشێک لە وانەکانی ساڵی ڕابردوو دەخوێنن کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرامەکانەوە وانە و بابەتەکان دیاریکراون.

ئالان حەمە سەعید ڕاشیگەیاند، پێویستە سەرجەم مامۆستا و قوتابیان پابەندبن بە بەستنی ماسک وڕێککارە تەندرووستییەکان، بۆ ئەم مەبەستەش، دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار ماسک و پەنجا هەزار پاککەرەوە دابەشدەکرێ بەسەر ناوەندەکانی خوێندن.

Back to top button