حكومه‌تى هه‌رێم 400 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەیەکى ئاو لە سلێمانى خەرج دەکات
وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاشكراى ده‌كات كه زیاتر لە (400) ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەیەکى ئاو لە گەڕەکى راپەڕینى شارى سلێمانى خەرج كرا.
لە نوسراوێکدا کە واژۆى ئاوات جەناب نورى، وەزیرى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى لەسەرە و به‌ژماره 7712 له به‌روارى 29-8-2021 پاڵپشت به نووسراوى سه‌رۆكابه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، ده‌رچووه و ئاڕاستەى پارێزگاى سلێمانى کراوە و تێدا هاتووه، رازین بە جێبەجێکردنی پرۆژەی دروستکردنی راکێشانی بۆری ئاو بۆ جیاکەرەوەکانی 39 یەکانی نزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی لە گەڕەکی راپەڕین بە گوژمەی 406 ملیۆن و 240 هەزار و 500 دینار بە کۆدی 21-3300006 بەپێی رێنمایی ژمارە 2ـی ساڵی 2016ـی وەزارەتی پلاندانان رێنماییەکان جێبەجێکردنی گرێبەستە حکومەییەکان.
له نووسراوه‌كه‌ى وەزارەتى دارایى و ئابورى هه‌روه‌ها هاتووه، خه‌رج كردنى ئەو بڕە پارەیە بەپێى رێنمایى ژمارە دووى ساڵى (2016)ى وەزارەتى پلاندانان خەرج دەکرێت، کە تایبەتە بە جێبەجێ کردنى گرێبەستە حکومییەکان.