وه‌زيرى ته‌ندروستى: لەسەر فەرمانی “سەرۆک بارزانی” بنکەی تەندروستی نوێی حاجی ئۆمەران بە فەرمی کرایەوە.

وه‌زيرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايده‌گه‌ينێت: لەسەر فەرمانی جەنابی ڕابەر و پێشمەرگە جەنابی (سەرۆک بارزانی) ،بنکەی تەندروستی نوێی حاجی ئۆمەران بە فەرمی کرایەوە.
د.سامان به‌رزنجى له‌ په‌يجى فه‌رميى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك راى گه‌ياند:” ئامادەبوونمان لەگەڵ بەڕێزان (د. دلۆڤان محمد) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و قائمقامی قەزای چۆمان، لە مەڕاسیمی کردنەوەی بنکەی تەندروستی حاجی ئۆمەران کە دوای دروستکردن و دابینکردنی پێداویستیەکان بەفەرمی دەستبەکاربوو.
به‌رزنجى ده‌شلێت:” لە وتارێکماندا سوپاسی لوتفی جەنابی ڕابەر و پێشمەرگە جەنابی (سەرۆک بارزانی) مان کرد کە لەمیانی سەردانی بەڕێزیان بۆ دەڤەری باڵەکایەتی و چۆمان بە فەرمانیان بە دابینکردنی خزمەتگوزاری زیاتر و باشتر و چارەسەرکردنی کێشەوگرفتەکانی ئەو دەڤەرە کە یەکێک لەو پڕۆژانە دروستکردنی بنکەیەکی نوێی تەندروستی بوو لە ناحیەی حاجی ئۆمەران، هەروەها سوپاسی دەزگای خێرخوازی بارزانی مان کرد بۆ هاوکاریکردن و پشتگیریان لە دابینکردنی زەوی پڕۆژەکە و بەڵێن درا ئامێر و پێداویستی زیاتر بۆ بنکەی ناوبراو دابین بکرێت.
Back to top button