له‌باره‌ی كوتانی منداڵان ته‌ندروستی سلێمانی راگه‌یانراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

خواكوڕك

بەڕێوەبەرایه‌تی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژی دووشەممە 6ی ئازاری 2017 هەڵمەتی نیشتیمانیی کوتانی منداڵان لە دژی ئیفلیجی دەستپێدەکات و بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوامدەبێ.

به‌پێی راگه‌یانراوه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایه‌تی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی، هەڵمەتەکە هەموو منداڵانی خوار تەمەنی پێنج ساڵان دەگرێتەوە و تیمەکانی کوتان بە پێناسی تایبەتەوە ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن و پێکوتەکەش لە رێگەی دەمەوە دەدرێ.

له‌باره‌ی ئه‌و كوتانه‌ی پێشتر بۆ مناڵه‌كه‌ كراوه‌ بەڕێوەبەرایه‌تی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، کە کوتانی پێشووتری منداڵ لە دژی ئیفلیجی منداڵ رێگر نییە لەبەردەم کوتانی ئەمجارەدا.

Back to top button