وەزارەتی کارەبا چەند بڕیاریکی نوێی ده‌ركرد
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند بڕیارێكی له‌باره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی داهات و چاپكردنی پسوڵه‌ی كاره‌با ده‌ركرد و رایگه‌یاند، له پێناو دابینكردنی كاره‌بایه‌كی باشتر و دادپه‌روه‌ر بڕیاردراوه كه له‌كاتی دیاریكراودا داهات كۆبكرێته‌وه و پسوڵه‌ی كاره‌با چاپ بكرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌با، رۆژی دوشه‌ممه، له‌كۆبونه‌وه‌ی راوێژكاریی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، وه‌زیری كاره‌با ستایشی رۆڵی فه‌رمانبه‌رانی كاره‌بای كرد بۆ جێبه‌جێكردنی كار و ئه‌ركه‌كانیان، پێداگیرییشی له‌سه‌ر گرنگی باشتركردنی دۆخی كاره‌با، كۆكردنه‌وه‌ی داهات و چاپكردنی پسولی كرێی كاره‌با له كاتی خۆیدا و گه‌یاندنی به ده‌ستی هاوبه‌شانی كاره‌با كرد.
هه‌ر به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێك دراوه، له‌وانه‌ش:
یه‌كه‌م: كۆكردنه‌وه‌ی داهات و چاپكردنی پسوڵه‌ی كاره‌با له‌كاتی خۆیدا، له پێناو دابینكردنی كاره‌بایه‌كی باشتر و دادپه‌روه‌ر.
دووه‌م: كاراكردنی به‌دواداچون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هاوبه‌شانی كاره‌با له كاتی بونی هه‌ر گرفتێكدا له پێوه‌ری زیره‌ك، كه له‌كاتی زیاد به‌كارهێنانی كاره‌با كه توشی گرفت ده‌بن.
سێیه‌م: خێراتركردنی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك كه پرۆژه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوه.
چواره‌م: هه‌مواركردنه‌وه‌ی رێنماییه‌كانی پێدانی كاره‌با.
پێنجه‌م: كارپێكردن و به‌ستنه‌وه‌ی سیستمی كاره‌بای وزه نوێیه‌كان بۆ ناو تۆری كاره‌بای هه‌رێم