لوفتهانزا گەشتەكانی له نێوان هەولێر و فرانكفۆرت دەستپێدهكاتهوه
بەرێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ههولێر ئاشكراى دهكات: لوفتهانزا لە 21ی ئەم مانگەوه گەشتەكانی لەنێوان هەولێر و فرانكفۆرت دەست پێدهكاتهوه.
ئەحمەد هوشیار، بەرێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ههولێر راى گهیاند: دوای وەستانی گەشتەكانیان بۆ هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی ساڵێك و نیو، ئهمڕۆ بەفەرمی لوفتهانزا بڕیاری دا لە 21ی ئەم مانگەوه گەشتەكانی لەنێوان هەولێر و فرانكفۆرت دەست پێبكاتەوە .
بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ههولێر راشيگهياند: گەشتەكان راستەوخۆ دەبن و لەهەفتەیەكدا رۆژانی شەممە و سێشەممە ئەنجام دەدرێت. .