ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی کارەبای گەرمیان بەرز دەکرێتەوە
وهزارهتى كارهبا رايگهياند:” کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای ئەگریکۆ کۆ بووەوە کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی گازی سروشتی گەرمیان کە بڕەکەی لە 140 بۆ 165 مێگاوات بەرز دەکرێتەوە.
وهزارهتى كارهبا روونيشى كردۆتهوه: وێستگەکە بە گازی بە فیڕۆچووی کێلگەی کۆرمۆر کارەبا بەرهەم دەهێنێت و لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان بە تاکە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە گازی بە فیڕۆچوو دەژمێردرێت و لە بواری تێچوون و ژینگەپارێزی یەکێ لە گرنگترین پرۆژەکانی کارەبای هەرێمە.
بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەم لە مەراسیمێکدا، بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی گەرمیان بۆ 165 مێگاوات بکرێتەوە.