یەک ملیۆن لیتر بەنزینەکەی عێراق گەیشتە هەرێمی کوردستان
سێ رێگەی بۆ دابەزاندنی نرخ و بەرزکردنەوەی کوالێتی بەنزین دهگيرێته بهر
ئەو یەک ملیۆن لیتر بەنزینەی کە بەغدا بەڵێنیدا رۆژانە بۆ هەرێمی کوردستانی بنێرێت، ئەمڕۆ وەکو یەکەم رۆژ بڕەکە گەیشت و پارێزگاری هەولێریش دەڵێت: “سێ رێگەمان بۆ دابەزاندنی نرخ و بەرزکردنەوەی کوالێتی بەنزین دەستنیشانکردووە”.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر راى گەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 14.9.2021 یەک ملیۆن لیتر بەنزین لە عێراقەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و هەر ئەمڕۆش بەسەر پارێزگاکاندا دابەشدەکرێت.
ئومێد خۆشناو كه بۆ رووداو قسهى كردووه سێ رێگەی بۆ دابەزاندنی نرخ و بەرزکردنەوەی کوالێتی بەنزین ئاشكراکردووه و گوتوويهتی: “رۆژانە یەک ملیۆن لیتر بەنزین لە عێراقەوە دێت، پاڵاوتگەکان ئاگادارکراونەتەوە کە بەرهەمیان زیاتر بکەن و دەروازە سنوورییەکانیش واڵا دەبن بۆ هاوردەکردنی بەنزین”.