هاوردەکردنی تەماتە قەدەغە دەکرێت

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕايده‌گه‌ينێت: لە پێناو بەبازاڕکردنی بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، هاوردەکردنی تەماتە قەدەغە دەکرێت.

راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 14-9-2021، راى گه‌ياند:” لە پێناو بەبازاڕکردنی بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە ئێستادا وەرزی پێگەیشتنی تەماتەی دەشتی پێنجوێنە، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی ئیدارەی گەرمیان دەکات و داوایان لێدەکات کە بازگەکانیان ئاگادار بکرێنەوە، بۆ ئەوەی بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نەرێت تەماتە لە ناوەڕاست و باشوری عێراق هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێت.

هەر لە نوسراوەکەدا هاتووە لە ئێستادا وەرزی پێگەیشتنی تەماتەی خۆماڵیە بەتایبەتی تەماتەی پێنجوێن، کە دەتوانرێت پێداویستی ناوخۆی دابین بکات.

 

Back to top button