ئەمریكا: كاری ئێمە كۆتایی ھات

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتی واشنتن بە مردنی بن لادن و تێکچونی توانای قاعیدە ئامانجەکانی لە ئەفغانستان بەدەست هێناوە و ئاماژەی بەوەدا کە جۆ بایدن سەرۆک هیچ چارەیەکی نەبوو جگە لە کۆتایی هێنانی شەڕ لە ئەفغانستان.

بلینكن لە کۆنگرەيه‌كى رۆژنامه‌وانيدا گوتی:”ئێمە چووینە ئەفغانستان بۆ ئەوەی بەرپرسیاری هێرشەکانی 11ی سێپته‌مبه‌ر،سزا بدەین و هیچ بەڵگەیەک نەبوو کە مانەوەی ئێمە لەو وڵاتەدا یارمەتی هێزەکانی حکومەت بدات.”

ھاوكات وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی پشت بە پابەندبوونی تاڵیبان نابەستین و بەردەوام شەڕی تیرۆر دەكەین.”

 

س: ئه‌لحه‌ده‌س

Back to top button