دوێنێ شه‌و ریال مه‌درید له‌ لێواری شكست بوو

خواكوڕك

دوێنێ 1/3/2017 له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌فته‌ی 25ه‌مینی یاریه‌كانی خولی ئیسپانیا هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و لاس پالماس له‌نێویاریگای بێرنابیۆ رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌وه‌، یانه‌ی ریال به‌ زه‌حمه‌ت توانی خۆی له‌ شكست رزگار بكات.

گێمی یەکەمی یاریه‌كه‌ هەردوو یانە بە گۆڵێک بەرامبەربوون کە گۆلی ریال مەدرید ئیسکۆ تۆماری کرد و گۆڵی یه‌كه‌می لاس پالماس له‌لایه‌ن یاریزان تاته‌ تۆمار كرا، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی یانه‌ی ریال چه‌ند ئۆفسیادێكی له‌دژ ئه‌نجامدرا.

لە گێم دووەم له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌ گاریس بێل به‌كارتی سوور له‌یاریه‌كه‌ كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ ودواتر یانەی لاس پالماس توانی دوو گۆڵ بە خێرایی تۆمار بکات و ئەنجامەکە بکاتە ٣-١، دواتر رۆناڵدۆ لە خولەکەکانی ٨٦، ٨٩ توانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە، بەڵام یانەکەی دابەزییە پلەی دووەم دوای ئەوەی دوو خاڵی لە دەستدا.

له‌ ئێستادا یانه‌ی ریال مه‌درید به‌ 56 خاڵ و یاریه‌كی دواخراو له‌ پله‌ی دووه‌م و یانه‌ی بەرشەلۆنەش بە ٥٧ خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیه‌كه‌ی گرتووه‌.

Back to top button