سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته له‌نده‌ن
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/09/سه‌رۆكى-هه‌رێمى-كوردستان،-به-سه‌ردانێكى-فه‌رمى-گه‌يشته-له‌نده‌نى-پايته‌ختى-شانشينى-يه‌كگرتوو.jpg)
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/9/15 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته له‌نده‌نى پايته‌ختى شانشينى يه‌كگرتوو.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان بۆريس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرانى ده‌ره‌وه و به‌رگرى و به‌رپرسانى ديكه‌ى به‌ريتانيا كۆده‌بێته‌وه و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكارى و هاوبه‌شيى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا، شه‌ڕى دژى تيرۆر، دۆخ و سه‌قامگيريى عيراق و ناوچه‌كه به‌گشتى تاوتوێ ده‌كه‌ن.