پۆليسى هه‌ولێر.. عه‌ره‌بێكی سووری به‌تۆمه‌تی ساخته‌كردنی ڤیزا و وه‌رگرتنی پاره‌ له‌ هاووڵاتییان ده‌ستگیر كرا

پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگيركردنى عه‌ره‌بێكى به‌تۆمه‌تی ساخته‌كردنی ڤیزا و وه‌رگرتنی پاره‌ له‌هاووڵاتییان راگه‌ياند.

له‌راگه‌یاندراوێكدا، كه‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 15-9-2021 به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌ تێدا هاتووه‌: بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس، تۆمەتبارێکی بە ڕەچەڵەک عەرەبی سووریایان بە ناوی (ع. م. ج) بە تۆمەتی ساختەکردنی ڤیزا و وەرگرتنی پارە لە هاووڵاتیان، دەستگیر کرد.
پۆلیس هه‌ولێر راشیگه‌ياندووه‌: تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە بە فێڵ پارەی لە چەندین کەس وەرگرتووە و لە بنکەی پۆلیسی فڕۆکەخانەش بەپێی ماددە (289) فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، ڕاگیراوە.

Back to top button