ئاسایشی هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر و دۆلاری ساخته‌وه ده‌ستگیركرد
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایشی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، له‌چه‌ند چالاكییه‌كدا 8 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون، كه 5 كه‌س له‌وانه عه‌ره‌بن و دۆلاری ساخته‌یان پێبووه، تۆمه‌تباره‌كانی دیكه‌ش مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێگیراوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 15-9-2021 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان بڵاويكردۆته‌وه و تێدا هاتووه، باندێك ده‌ستگیركراوه، كه به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌بن و 190 هه‌زار دۆلاری ساخته‌ی ره‌شیان پێگراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له سێ چالاكی دیكه‌دا ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ناو شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ریدا 3 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه، كه چه‌ندین جۆر مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێبووه.
ده‌شلێت، ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه‌ی پێیان گیراوه، بریتین له 124 گرام كریستاڵ، 110 گرام تلیاك، 4 گرام هیرۆین، 17 شیت حه‌بی ترامادۆڵ و 6 دانه پایپ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتی مادده هۆشبه‌ره‌كان هه‌روه‌ها ده‌شلێ، تۆمه‌تباره‌كان ره‌وانه‌ی دادگا كراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.