تاڵیبان: سوپایەك دروست دەكەین

تاڵیبان ڕایانگەیاندووە کە دەستیان کردووە بە ئامادەکاری بۆ دامەزراندنی سوپایەکی بەھێز لەو وڵاتەدا.

قاری فەسەحدین کە لەحکومەتی تاڵیباندا وەک سەرۆکی ئەرکانی سوپا خزمەتی کردووە، ڕایگەیاند کە ڕاوێژکردن لەسەر دروستکردنی سوپا بەڕێوەدەچێت و ئەوەشی وت کە لەئایندەیەکی نزیکدا سوپا دادەمەزرێت.”

ئەو سەرکردەیەی تاڵیبان، پێویستی ڕاهێنانی هێزە چەکدارەکان بۆ پاراستنی ئەفغانستانی خستە ڕوو، بەڵێنی ئەوەی دا کە شەڕی هەر کەسێک بکات کە ڕووبەڕووی تاڵیبان دەبێتەوە و ئەوانەی هەوڵ دەدەن وڵات ڕابکێشن بۆ شەڕی ناوخۆ.”

س: ئه‌لحه‌ده‌س alhadath

Back to top button