گوته‌بێژى حكوومه‌ت: پێویسته بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له كه‌شێكی ئارام به‌رێوه بچێت
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستانی دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆ خسته‌ڕوو و گوتى، دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه كه پێویسته بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له كه‌شێكی ئارام به‌رێوه بچێ هه‌روه‌ها گوتى: هەموو هەوڵێک بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییان دەدەن و چەند زانیارییەکیشی لەبارەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست خستە روو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، د.جووتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی گوتى، دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له كه‌شێكی ئارام به‌رێوه بچێ و پێویستە هەڵمەتی هەڵبژاردن دووربێت لەناو زڕاندن و هێرشکردنە سەر یەک و دەبێت دامەزراوە حکوومییەکان و دەزگا ئەمنییەکان بێ لایەن بن لە هەڵمەتی هەڵبژاردن.
گوته‌بێژى حكومه‌ت گوتيشی، ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بووه له قه‌ده‌غه‌كردنی سیمكارتی بێ فۆڕم و لیژنه‌یه‌كیش به‌دواداچوون له‌سه‌ر كوالیتی ئه‌و ئارده ده‌كه‌ن كه ده‌هێنرێته كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستی هاووڵاتییان پارێزراو بێ.
د. جووتيار عادل، له‌باره‌ی رێگاوبانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش باسی له‌وه كرد كه سندوقێك بۆ پڕۆژه‌ی رێگاوبانه‌كان په‌سه‌ند كراوه تا زۆرترین رێگا له كوردستان چاك بكرێته‌وه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زياتر گوتى:” خه‌می حكوومه‌ته كه رێگاوبانه‌كان به باشترین شێوه نۆژه‌ن بكاته‌وه و رێی نێوان كۆیه و هه‌ولێریش له‌به‌رنامه‌دایه كه كاری تێدا بكرێ.
ئاماژشی بەوەدا، رۆژانە هەرێمی کوردستان پێویستی شەش ملیۆن لیتر بەنزین هەیە و هەموو هەوڵێکیش بۆ کەمکردنەوەی نرخی سووتمەنی و دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییان دەدەن.
هه‌روه‌ها د. جووتيار عادل باسى له‌وه‌شكرد كه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر هێڵن بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه بدرێ كه ده‌كرێنه سه‌ر هه‌ولێر.
سه‌باره‌ت بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست يش د. جووتيار عادل گوتى :” لە ئەنجوومەنی وەزیران دیراسەتی ئەو بابەت دەکەن و ئەو بڕیارەی کە لە بەرژەوەندی فەرمانبەرانی گرێبەست بێت دەدرێت، بەڵام ئەوە پێویستی بە دیراسەتێکی زیاترە.