پەرلەمانتارێکی عێراق: ئەگەر عێراق حساب بۆ کورد دەکات، بەهۆی هەڵوێستەکانی پارتییەوەیە
نەهرۆ رەواندزی، پەرلەمانتارێکی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، “لایەنە سیاسییە عێراقییەکان و سەرکردەکانیان ئەگەر ئیعتیبارێک دابنێن، ئەوا بۆ پارتی دادەنێن و هەمیشە قسەی پارتی بە جدی وەردەگرن”.
ئەو پەرلەمانتارە لەبارەی سەنگی پارتی لە بەغدا و ئامانجیان دەڵێت، “هێز و بوونی پارتی لە بەغدا بۆ خزمەتی کوردستان پێویستە”. هەروەها دەشڵێت، “ئێمە بە هەڵوێستە راشکاو و پێداگیرییەکانمان زۆر جێی باوەڕترین لەو لایەنانەی کە هەموو تەنازولێک دەکەن تا بەغدا حسابیان بۆ بکات”.
لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لە 10-10-2021 بەڕێوەبچێت، نەهرۆ رەواندزی بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستانە لە بازنەی یەکی هەولێر.
پارتی لەم خولەی پەرلەمانی عێراق 26 کورسی هەیە و چاویان لەوەیە ژمارەی کورسییەکانیان لەم هەڵبژاردنەدا زیاتر بکەن، هەروەها وەزیرانی دەرەوە و شارەوانیش لە عێراق لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانن.
س:رووداو