به‌چاودێری مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سبه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌ هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رايده‌گه‌ينێت: سبەی(2021/9/16) لە مەراسیمێكدا پرۆژەیەكی كارەبا لە هەولێر دەکرێته‌وه‌.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌ و راى گه‌ياندووه‌: لەژێر چاودێری (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان؛ بە ئامادەبوونی وەزیری كارەبا و پارێزگاری هەولێر، بەگوژمەی 626 ملیۆن دینار پرۆژەی دەرهێنانی 5 فیدەر لەوێستگەی مۆبایلی دارەشەكران دەکرێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی كاره‌با راشى گه‌ياندووه‌: پڕۆژه‌كه‌ چارەسەری بارزۆری و كێشەی كارەبای دارەشەكران و تەواوی گوندەكانی ناوچەكە دەكات.

Back to top button