دوو پێشمەرگە بەهۆی تەقینەوەی سێ بۆمبی چێندراوی پەكەكەوە شەهید بوون

لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی هێزێکی پێشمەرگە دوو پێشمەرگە شەهید دەبن.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، کەمێک بەر لە ئێستا لە نێوان گوندی کانی تۆز و نێرکێ لە ناحیەی دینارتێ، بۆمبێکی چێندراو کە لە لایەن تیرۆریستانی پەکەکەوە دانرابوو بە ئۆتۆمبێلێکی هێزێکی پێشمەرگە دەتەقێتەوە و لە ئاکامدا دوو پێشمەرگە شەهید دەبن.
Back to top button