شاخەوان عەبدوڵڵا: پاشماوەکانی داعش و کۆیلەی وڵاتان دژایەتیی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک دەکەن
شاخەوان عەبدوڵڵا: پاشماوەکانی داعش و کۆیلەی وڵاتان دژایەتیی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک دەکەن
کاندیدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک جەخت لەسەر پێویستیی گەرانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، ئەوانەی دژایەتیی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ شارەکە دەکەن، پاشماوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و کۆیلەن.
شاخەوان عەبدوڵڵا، کاندیدی ژمارە 30ـی پارتی لە بازنەی 1ـی کەرکووک، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: پێشمەرگەی لیواکانی کەرکووکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان خەڵکی کەرکووکن و هیچ کەسێک ناتوانێ مافی بەرگریکردنیان لە کەرکووک لێ وەرگرێتەوە.
شاخەوان عەبدوڵڵا هەروەها رایگەیاندووە: ئەو کەسانەی دژایەتیی گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ کەرکووک دەکەن، پاشماوەی داعش و کۆیلەی وڵاتانی دەوروبەر و دەروون نەخۆش و شۆڤینین.
ئەو کاندیدەی پارتی بە ئاماژەکردن بە قوربانیدانی هێزەکانی پێشمەرگە لە پێناوی پارێزگاریکردن لە کەرکووک، رایگەیاندووە: دەبێ هەرچی زووە، کار بۆ بەشداریپێکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە پاراستنی ئاسایشی کەرکووک بکرێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەوان گوێ لە قسە و داواکاریی شۆڤینی و پاشماوەکانی داعش ناگرن، ئێمە تەنها گوێ لە خەڵکە نیشتمانپەروەرەکان لە هەردوو پێکهاتەی عەرەبی و تورکمانی دەگرین، ئەوانەی پێداگری لە پێکەوەژیان و پێکەوەبوون دەکەن.