بایدن و دوو وڵاتی دیكه له‌دژی چین رێكده‌كه‌ون
ماڵپەرێکی ئه‌مریكی بڵاویانكرده‌وه كه جۆ بایدن ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گرێبه‌ستێكی سه‌ربازی له‌دژی ژین له‌گه‌ڵ دوو وڵات واژوو ده‌كات.
ماڵپەری پۆله‌تیكۆ-ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت كه ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا گرێبه‌ستێی سه‌ربازی له بواری ئاڵوگۆڕی ته‌كنه‌لۆجیا له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و ئوسترالیا واژوو ده‌كات و پێشبینیش ده‌كرێت رێككه‌وتنی ئه‌و سێ وڵاته بۆ دژایه‌تیكردنی چین بێت.
به‌رپرسێكی كۆشكی سپی ئه‌و زانیارییانه‌ی به ماڵپەرەکە داوه و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌مریكا و ئوسترالیا و به‌ریتانیا بواری ژیریی ده‌ستكرد و ئینته‌رنێت و سیستمی ژێر ئاو و توانای وه‌شاندنی گورزی مه‌ودوا دوور ده‌گرێته‌وه.