وه‌زیری كاره‌با: توانیومانه له‌م دوو ساڵه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم، 615 مێگاوات كاره‌با بخه‌ینه ناو تۆڕی كاره‌بای نیشتیمانی
فه‌رمانگه‌ی میدیا‌و زانیاری گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه كه تیایدا باسی له چه‌ند بابه‌تێكی تایبه‌ت به كاره‌با كردووه، له‌وانه گرینگی گرێبه‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی سكادا و قۆناغه‌كانی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك.
گرێبهستێكتان واژوو كردووه بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی سكادا، ئه‌م پڕۆژه‌یه چییه و گرنگییه‌كه‌ی بۆ هاووڵاتیان و حكومه‌ت چییه؟
وه‌زیری كاره‌با: ئه‌و گرێبه‌سته پێشتر له ساڵی 2012 ئه‌نجام درابوو، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند ئه‌گه‌رێكه‌وه پڕۆژه‌كه دواكه‌وتبوو، ئه‌و گرێبه‌سته جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سمینس ی ئه‌ڵمانی ئه‌نجام دراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به نرخێكی گونجاوتر و كوالێتییه‌كی باشتر. بابه‌تی ئه‌و گرێبه‌سته هه‌موو ئه‌و ژێرخانه‌ی وه‌ك گواستنه‌وه‌ی كاره‌با، هه‌موو ئه‌و وێستگه و هێڵانه‌ی هه‌مانه له چوارچێوه‌ی یه‌ك داتاسه‌نته‌ر له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان كۆنتڕۆڵ بكرێت، تا ئێستا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه له كوردستان بوونی نه‌بوو، بۆیه به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندییه‌كان ئه‌نجام ده‌دران، به‌ڵام له‌مه‌ودوا به‌هۆی ئه‌م سیسته‌مه‌وه هه‌موو كێشه‌كان له‌م بوارانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌و بابه‌ته‌وه هه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌بن.
تێچووی ئه‌م پڕۆژه‌یه پێشتر به 64 ملیۆن دۆلار ئیمزا كرابوو، به‌ڵام دوای پێداچوونه‌وه‌یه‌كی زۆر ئێستا تێچووه‌كه‌ی بووه‌ته 37،982000 ملیۆن دۆلار و به سێ ساڵ ته‌واو ده‌بێت، وه‌كوو هاووڵاتی و وه‌كوو ئیداره‌دانی سیسته‌میش لای وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌بێت، ئێمه هه‌ر بهرههمهێنانێكمان هه‌بێت هه‌ر پارێزگایه‌ك ڕێژه‌ی خۆی ده‌بێت، بۆ نموونه هه‌ولێر 42% و سلێمانی 28،8% و دهۆك 24،5% و گه‌رمیان 4،7%ـه، ئه‌وه هه‌موو له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه ده‌كرێت، بۆیه هه‌تا په‌یوه‌ندیی به هه‌موو پارێزگا و ئیدارهكانهوه ده‌كرێت كاتێكی زۆری ده‌وێت، به‌ڵام به ته‌واوبوونی ئه‌م سیسته‌مه هه‌مووی به شێوازێكی زانستی و ئاسانتر كۆنترۆڵ ده‌كرێت.
به‌داخه‌وه به‌شێك له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان كه ده‌بێت پیشه‌ییانه كاری خۆیان بكه‌ن، وایان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه گوایه كاره‌با ده‌درێته كه‌رتی تایبه‌ت كه ئه‌و ده‌نگۆیه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه.
پڕۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك گه‌یشتۆته چ قۆناغێك ؟
پڕۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك له ساڵی 2017دا گرێبه‌ستی بۆ كرابوو، به‌ڵام به چه‌ند هۆكارێك و هه‌روه‌ها كه‌سانێك هه‌نه دژی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ن بۆیه پڕۆژه‌كه نه‌چووبووه بواری جێبه‌جێكردن، به‌ڵام له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به پشتیوانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی ورده‌كاری و سووده‌كانی خرایه‌ڕوو، ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه كرا، كه تا ئێستا 910000 هه‌زار پێوه‌ر له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌ستراوه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به بڕی 253 ملیۆن دۆلار پاره‌دار كراوه. پێشبینی ده‌كه‌ین و به‌رنامه‌ڕێژی بۆ كراوه كه تاوه‌كو مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو ئه‌و بڕه‌ی كه ماوه و نزیكه‌ی 600 هه‌زار پێوه‌ر ده‌بێت ته‌واو ببێت. باشی ئه‌و سیستمه له‌وه دایه كه سه‌رپێچی له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ناهێڵێت، هه‌روه‌ها بارگرانی سه‌ر وێستگه‌كان و پاراستنیان له سووتان چاره‌سه‌ر ده‌كات، له لایه‌كی دیكه‌وه كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ری كاره‌با چیتر ماڵ به ماڵ ناگه‌ڕێن بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له باره‌ی ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی كاره‌بای ماڵان، له هه‌مووی گرینگتر ئه‌وه‌یه كه هیچ تێچوویێكی ئه‌م سیسته‌مه له ئه‌ستۆی هاووڵاتیدا نییه.
ئه‌وانه‌ی قه‌رزی كاره‌بایان له ئه‌ستۆدایه چ میكانیزمێكتان بۆ داناون تاكو قه‌رزه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه؟
وه‌زیری كاره‌با: قه‌رزی كاره‌با پێشتر و ئێستایش له‌سه‌ر هاووڵاتیان هه‌یه، بۆیه بڕیار درا كه قه‌رزی سه‌ر هاووڵاتیان بكرێته 12 قیست بۆ ئه‌وه‌ی بارگرانی زۆر نه‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هاووڵاتیان، پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه و قه‌رز هه‌یه و دانه‌وه‌ی قه‌رزیش به قیست به‌رده‌وامیی ده‌بێت، ئێمه‌ش ده‌زانین كه هه‌ندێك بارودۆخ هه‌بووه وایكردووه هاووڵاتیان قه‌رزاری كاره‌با بن. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه تا ئێستا پرۆسه‌ی قه‌رزدانه‌وه به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی زۆر به دروستكردنی به‌نداوه‌كان ده‌دات ئایا وه‌زاره‌تی كاره‌با چۆن سوود له‌و به‌نداوانه وه‌رده‌گرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با؟
وه‌زیری كاره‌با: دروستكردنی به‌نداوه‌كان سوودێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌یه وه‌كو كۆنترۆڵكردنی ئاو‌و ژینگه و گه‌شتیاری و به‌خێوكردنی ماسی و چه‌ند سوودێكی دیكه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا یه‌كێك له مه‌به‌سته‌كانی دروستكردنی به‌نداو بریتییه له به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له‌و ڕێگه‌یه‌وه، بۆ نموونه پڕۆژه‌یه‌كمان هه‌یه له دێره‌لوك كه 38 مێگاوات كاره‌بای لێوه به‌رهه‌م دێت و بڕی گوژمه‌كه‌شی 129 ملیۆن دۆلاره كه ئومێد ده‌كه‌ین له كۆتایی ئه‌م ساڵ ته‌واو ببێت و ببه‌سترێته‌وه به تۆڕی نیشتیمانی، به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له هه‌ر شوێنێك هه‌بێت گرنگییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه سووده‌كه‌ی بۆ هه‌موو كوردستان ده‌بێت، بۆ نموونه ڕاسته ئه‌و پڕۆژه‌یه له دێرهلوكه به‌ڵام خه‌ڵكی كفری و كه‌لار و زاخۆش سوودی لێ وه‌رده‌گرن چونكه تۆڕی كاره‌با هه‌مووی به‌یه‌كه‌وه گرێدراوه.
پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له داهاتوودا خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌با له‌لای هاووڵاتیانه‌وه زیاد بێت به‌تایبه‌ت كه ئێمه به‌ره‌و وه‌رزی سه‌رما ده‌چین؟
وه‌زیری كاره‌با : ڕه‌وشی كاره‌با ساڵ به ساڵ به‌ره‌و باشتر چووه، ده‌توانم بڵێم ئه‌م ساڵ سێ كاتژمێر به‌راورد به ساڵی ڕابردوو باشتر بووه وه به‌م شێوه‌یه ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه پلانی وه‌زاره‌تی كاره‌با به پشتیوانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاراسته‌یه‌كی دروستی وه‌رگرتووه بۆیه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی هه‌بووه، چونكه وه‌زاره‌تی كاره‌با یه‌كێكه له وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ هه‌موو چین و توێژه‌كان و دام و ده‌زگا میرییه‌كان هه‌یه، ئه‌گه‌ر كار و پلانی ئێمه باش بێت ئه‌وه باشییه بۆ هاووڵاتیان و دام و ده‌زگا حكومییه‌كان.
وه‌زاره‌تی كاره‌با چ ئاسانكارییه‌كی بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده كردووه و ڕۆڵی ئێوه چیی بووه له دابینكردنی كاره‌با بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن به تایبه‌تی له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا؟
وه‌زیری كاره‌با: وه‌كو ده‌زانین په‌تای كۆرۆنا كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌سه‌ر جیهان و هه‌رێمی كوردستانیش به‌ده‌ر نه‌بووه له‌وه و كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر چه‌ندین سێكته‌ری جیا هه‌بووه كه یه‌كێك له‌وانه په‌روه‌رده بووه و نه‌توانرا قوتابیان له كاتی خۆیان خوێندن ته‌واو بكه‌ن و به‌رده‌وام بن له هۆڵه‌كانی خوێندن و كاتی ئه‌زموونه‌كانیان كه‌وته ناو وه‌رزی هاوینه‌وه، بۆیه ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی كاره‌با به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و به پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران توانیمان كاره‌با بۆ ناوه‌نده‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابیان بۆ هه‌ردوو خولی یه‌كه‌م و دووه‌م دابین بكه‌ین و سوپاس بۆ خودا ئه‌م هاریكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ی ئێمه به فیڕۆ نه‌چوو كه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گرینگیدانی كابینه‌ی نۆیه‌م وه سوپاسی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش ده‌كه‌م كه هاوكارییه‌كی ته‌واو له نێوانمان هه‌بوو و له‌م ڕێگه‌یه‌وه ساڵی 2020-2021 به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو كرا.
ههماههنگییهكانتان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چ ئاستێكدایه و له چ ڕێگه‌یه‌كه‌وه كار ئاسانیتان بۆ كردوون؟
وه‌زیری كاره‌با : له بواری كشتوكاڵیدا ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ئه‌م ساڵ قه‌یرانی وشكه ساڵییمان هه‌بووه ، به‌ڵام ئێمه به هاوكاریی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ توانیمان كاره‌با بۆ بۆ جوتیاران و بیری ئاوه‌كان دابین بكه‌ین و نهمانهێڵا ڕه‌نج و ماندوو بوون و به‌روبوومی ساڵێكیان به فیڕۆ بچێت ، هه‌روه‌ها ئه‌و قه‌یرانی وشكه ساڵییه كاریگه‌ریی كردبووه سه‌ر بیری ئاو‌و پڕۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه بۆیه به ته‌نسیق له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی كاره‌بایه‌كی به‌رده‌واممان بۆ بیره‌كان دابین كرد بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌می ئاو بكه‌ین، له لایه‌كی دیكه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌ماهه‌نگیمان هه‌بووه له ڕووی دابینكردنی كاره‌با بۆ سه‌نته‌ره‌كانی پێدانی ڤاكسین و نه‌خۆشخانه‌كان به به‌رده‌وامیی، مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه كه وزاره‌تی كاره‌با په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ هه‌موو داموده‌زگا و چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه هه‌یه، چونكه كاره‌با سامانێكی نیشتیمانییه و پێویسته په‌ره‌ی پێبدرێت و بپارێزرێت و وه‌به‌رهێنانی تێدا بكرێت و زیاده‌ڕۆیی نه‌كرێته سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خزمه‌تی خه‌ڵكی خۆمان بكه‌ین.
له‌م كابینه‌یه‌دا چ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر كه‌رتی كاره‌با هاتووه و ئێوه له‌م باره‌یه‌وه چیتان كردووه؟
وه‌زیری كاره‌با: گۆڕانكارییه‌كان له چوارچێوه‌ی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو كه له په‌رله‌مانی كوردستان هاته ڕاگه‌یاندن، كه به ڕوونی وتوومانه كار ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با به شێوه‌یه‌كی ڕیشه‌یی، ئێمه بۆ ئه‌وه پلانی خۆمان دانا بۆ هه‌رچوار سێكته‌ری به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه و دابه‌شكردن و كۆنترۆڵ، له بواری به‌رهه‌مهێنان توانیمان له‌م دوو ساڵه‌دا 615 مێگاوات كاره‌با بخه‌ینه ناو تۆڕی كاره‌بای نیشتیمانی كه 300 مێگاوات له خه‌بات و 165 مێگاوات له گه‌رمیان و 150 مێگاوات له زاخۆ، هه‌روه‌ها 32 پڕؤژه له بواری گواستنه‌وه به بڕی 214 ملیۆن دۆلار كه 80% ی كه‌وتۆته خزمه‌تی هاووڵاتیان ، هه‌روه‌ها زیاتر له 79 ملیار دینارمان له بواری دابه‌ش كردنی كاره‌باوه خه‌رج كردووه ، له بواری كۆنتڕۆڵكردنی كاره‌با تاكو ئێستا 910000پێوه‌ری زیره‌كمان داناوه هاوكات پڕۆژه‌ی سكادا كه گرێبه‌ستمان تیایدا واژۆ كردووه ئه‌مانه هه‌مووی هه‌نگاوی دڵخۆشكه‌رن كه نیشانی ده‌دات ئه‌و سێكته‌ره له‌سه‌ر رێڕه‌وێكی دروست و زانستیی كاری خۆی ده‌كات.
چ په‌یامێكتان بۆ هاووڵاتیان هه‌یه ؟
وه‌زیری كاره‌با: ئێمه خزمه‌تكاری خه‌ڵكیی خۆمانین،بۆیه داواكاریمان له هاووڵاتیانی خۆمان ئه‌وه‌یه به گوێره‌ی پێویستی خۆیان كاره‌با به‌كار بهێنن، چونكه له‌ڕووی ئایینیشه‌وه نابێت زیاد له پێویستی خۆت به‌كاری بهێنی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی تریش سوودی لێ ببینێت ، داواكارم هه‌موومان هاوكار بین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سامانه نیشتیمانییه بپارێزین و په‌ره‌ی پێ بده‌ین.