پۆليس لێكۆلينه‌وه‌ى ده‌ست پێ كردووه… ته‌رمی پیاوێك له هۆتێلێكی شاری هه‌ولێر دۆزرایه‌وه
تەرمی هاووڵاتییەکی عەرەب لە هۆتێلێکی هەولێردا دۆزراوەتەوە و ته‌رمه‌كه‌شى ڕه‌وانه‌ى پزيشكى دادى كراوه.
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رايگەیاند، پێشنوەڕۆ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە لە بوونی تەرمێک لە هۆتێل سۆما لە شەقامی سوڵتان موزەفەر دوای چوونی تیمێکی پۆلیس بۆ شوێنەکە، دەستکرا بە لێکۆڵینەوە دەرکەوت کەوا کەسێکى بە رەچەڵەک عەرەب،لە هۆتێلەکە گیانی لەدەستداوە”.
هۆگر عەزیز دەڵێت :” ته‌رمه‌كه‌ى بۆ زانينى هۆكارى مردنه‌كه‌ى ڕه‌وانه‌ى پزيشكى دادى كراوه و چاوه‌ڕوانى ئه‌نجام ده‌كه‌ين”.