کونسوڵخانەی ئەمریکا له‌هه‌ولێر: پشتیوانی چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ین
كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راگه‌یاند و سپێنسەر فیڵدس، ئامادەیی کونسوڵخانەی نیشان دا، بۆپاڵپشتی کردنی پرۆسەی چاکسازی وەزارەت، بەڵێنی دا، کە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی بکات، بۆ زاڵ بوون بەسەر ئەو ئاستەنگانەی رووبەڕووی پرۆسەکە دەبێتەوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16 ى 9 ى 2021 ، له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، سپێنسەر فیڵدس بەرپرسی یەکەی سیاسی کونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه كۆبۆوه .
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رایدهگهێنێت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عه‌میدی ئەندازیار نەبەز سه‌لاح بەڕێوەبەری چاکسازی، پوختەیەکی لە بارەی چاکسازی وکاری تیمی پرۆژەکانی چاکسازی بۆ شاندی میوان خستەڕوو.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌شلێت: لە لایەن خۆیەوە سپێنسەر فیڵدس، ئامادەیی کونسوڵخانەی نیشان دا، بۆپاڵپشتی کردنی پرۆسەی چاکسازی وەزارەت، بەڵێنی دا، کە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی بکات، بۆ زاڵ بوون بەسەر ئەو ئاستەنگانەی رووبەڕووی پرۆسەکە دەبێتەوە.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌ياند: لەکۆتایی سەردانەکەیدا، سپێنسەر فیڵد، سەنتەری زمانی پێشمەرگەی بەسەرکردەوە، لەنزیکەوە چاوی بە بەشداربووانی خولی فێربوونی زمانی ئەڵمانی کەوت.