ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی 12ـی ئامادەیی رادەگەیێندرێت
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت کە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە رادەگەیێندرێت.
دەقی ڕاگەیێندرای وەزارەتی پەروەردە:
ئاگاداری بۆ سەرجەم قوتابیان وخوێندکارانی ئازیز….
ئەمڕۆ ئێوارە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانییەوە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠ – ٢٠٢١) رادەگەیەندرێت.
بۆ وەرگرتنی ئەنجامەکانتان سەردانی ئەم لینکە بکەن:
www.azmwnakan.com
هەروەها لەپاش ٣ کاتژمێر دەتوانن لە ڕێگای ئەم لینکەوە www.soma.azmwnakan.com
پەڕەی سۆمای تاقیکردنەوەکانتان ببینن.
|راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە