نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆدەبێتەوە
دوای کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی لۆردەکان، نێچیرڤان بارازنی دەچێتە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا و لەگەڵ لیز ترەس، وەزیرە نوێیەکەی دەرەوەی بەریتانیا وه‌ك يه‌كه‌م سه‌رۆك له گه‌لى کۆدەبێتەوە دواى بوونى به وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا.
لە دووەم ڕۆژی سەردانەكەیدا بۆ بەریتانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە نێچيرڤان بارزانى سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، له‌گه‌ڵ ليز ترووس وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئەو وڵاتە كۆبووه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى، سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەر ئه‌مرۆ، له‌گه‌ڵ لۆرد جۆن ماكفۆل سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى لۆردانیش له په‌رله‌مانى به‌ريتانيا كۆبووبووه‌وه.
دوێنێ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە لەندەن و له‌يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌يدا له هه‌مان رۆژ له‌گه‌ڵ بێن واڵێس وه‌زيرى به‌رگريى به‌ريتانيا كۆبوونه‌وەیەكی ئەنجام دا.