پێشمەرگە و سوپای عێراق لەکەرکوک سەنگەری هاوبەش دادەمەزرێنن
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و پێشمه‌رگه رێككه‌وتن له سه‌ر دروستكردنی هێزی هاوبه‌ش بۆ ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت بۆ سنوری كه‌ركووك كه جموجۆله‌كانی داعشی تێدا زیاد كرد، ئه‌مڕۆ بڕیار له باره‌ی چۆنیه‌تی پێكهێنانی هێزه هاوبه‌شه‌كه درا.
به پێی زانیایه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق لەبارەی دروستکردنی سەنگەری هاوبەش لەسنوری پارێزگای کەرکوک رێککەوتن، هێزە هاوبەشەکە 50%ی لەلیواکانی پێشمەرگە و 50%ی لەهێزەکانی سوپای عێراق پێکدێت.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئاشكراشی كرد كه هه‌ریه‌كه له فەرماندەی لیوای یه‌ك و لیوای دووی پێشمه‌رگه لە سنوری کەرکوک لەگەڵ هێزە عێراقیەکان کۆبونەتەوە و لەسەر ئەو شوێنانە ڕێککەوتون کە سەنگەری هاوبەشی تێدا دروست دەکرێت.