كازمی خەون بەم پارانەوە دەبینێت

سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا كازمی ڕۆژی پێنجشەممە گوتی گەندەڵکاران پێش ساڵی 2003 و دوای 2003 بە ملیار دۆلارەوە لەو وڵاتە هەڵھاتوون
كازمی لە میانەی کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتدا وتی:”دوێنێ ئامادەبووین لە کۆنگرەیەكدا بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پارەیەی لە عێراق و لە دەرەوەی وڵات تاڵان کراوە و دەستمان لە جدیەتی وڵاتانی عەرەب و نێودەولیە لە کارکردن بۆ ئەوەی یارمەتیمان بدات ئەو دەرماڵانە بگەڕێنینەوە”
وتیشی:”گەندەڵکاران پێش ساڵی 2003 و دوای ساڵی 2003 بە ملیاران دۆلارەوە هەڵهاتوون، کە مافێکی عێراقییە و بە تەواوی ئەو مافانە دەگەڕێنینەوە”