عێراق و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی هێز له هه‌ولێر و عه‌ین ئه‌سه‌د رێككه‌وتن

فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئاشکرای دەکات، هه‌ردوو لایه‌نی عێراق و ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتن تا كۆتایی ئه‌م مانگه ئه‌مه‌ریكا یه‌كه جه‌نگییه‌كانی له بنكه سه‌ربازییه‌كانی هه‌ولێر و عه‌ین ئه‌سه‌د بكێشێته‌وه.
رۆژی پێنجشه‌م له شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به سه‌ركردایه‌تی فه‌ریق ڕوكن عه‌بدولئه‌میر ئه‌لشه‌مه‌ری جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و لیوا جۆن برینان سه‌رۆكی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به‌ڕێوه‌چوو بۆ گفتوگۆكردنی زیاتری باری ئه‌منی له‌چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی ستراتیجی عێراق-ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به پلانی گۆڕینی رۆلی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له شه‌ڕكه‌ره‌وه بۆ ڕاوێژكاری له عێراقدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی 22ی ته‌مووزی 2021 رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو.
لە بەیاننامەیەکدا دوای کۆبوونەوەکە بڵاوکرایەوە هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن كه یه‌كه و چالاكی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر و عه‌ین ئه‌سه‌د تا كۆتایی ئه‌م مانگه به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م بكرێته‌وه.
بەپێی بەیاننامەکە هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاوڕابوون كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر داوای عێراق ماونه‌ته‌وه و ده‌بێت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پارێزگاری‌یان لێ بكرێ به‌گوێره‌ی یاسا و عورفی نێوده‌وڵه‌تی و بنه‌ما سیاده‌ییه‌كانی عێراق.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و سه‌رۆكی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق باس له‌وه‌ش كرا كه كۆبوونه‌وه و گفتوگاكانی نێوانیان به‌رده‌وامی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی زیاتر له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو بكه‌ن سه‌باره‌ت به گۆڕینی ڕۆلی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له شه‌ڕكه‌ری ڕاسته‌وخۆوه بۆ ڕاوێژكاری تا كۆتایی ئه‌مساڵ.