سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆک کۆماری عێراق دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی له سەرۆک کۆماری عێراق كرد، له دیدارهكهدا جەخت لە پێویستیی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكوومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دەستوور، کرایەوە.
ئەمڕۆ هەینی 17/9/2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کرد، لە دیدارەکەدا دوا پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی تاوتوێ کرا، ههروهها جەخت لە پێویستیی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكوومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دەستوور، کرایەوە.
لە تەوەرێكی دیکەی كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرا، کە پێویستە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەڕێوە بچێت و ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق دەستەبەر بكات، ههروهها ببێتە ھۆی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق.