نێچیرڤان بارزانی: خۆشحاڵ بووم له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسن كۆبوومه‌وه‌

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان باس له‌ كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زيرانى به‌ريتانيا ده‌كات و ده‌لێ: چەند بابەتێکی گرنگمان تاوتوێ کرد وەک پەیوەندیيه‌كانی بەریتانیا و ھەرێمی کوردستان، ھەڕەشەی تیرۆر و سەقامگیریی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

له‌ تویتێكدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بۆريس جۆنسنى سه‌رۆكوه‌زيرانى به‌ريتانيا ئه‌مرۆ هه‌ينى له‌ په‌يجى فه‌رميى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر نووسيوويه‌تى: خۆشحاڵ بووم ئەمڕۆ هه‌ینی لەگەڵ بەڕێز بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە لەندەن کۆبوومەوە.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویته‌كه‌دا هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: چەند بابەتێکی گرنگمان تاوتوێ کرد وەک پەیوەندیيه‌كانی بەریتانیا و ھەرێمی کوردستان، ھەڕەشەی تیرۆر و سەقامگیریی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها له‌ تويته‌كه‌يدا زياتر نووسيوويه‌تى: سوپاسی سەرۆک وەزیرانی به‌ریتانیا دەکەم بۆ پشتگيريى بەڕێزیان بۆ پته‌وكردنى پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و عیراق به ‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابووريدا.

Back to top button