ڤيديۆ: وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان باس له‌ چه‌ند پڕۆژە یاسايه‌كى گرنگ ده‌كات.

ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لەبارەی چەند تەوەرێك قسە دەکات، لەوانە؛ پڕۆژە یاسای وەبەرهێنان، پرۆژە یاسای بیمەی کۆمەڵایەتی و دڵنیایی تەندروستی، یاسای ماددەی هۆشبەر، پڕۆژە یاسای چەك و یاسای چاکسازی.

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان له‌بارەی وەبەرهێنان رایگەیاند: پرۆژە یاسایه‌کی نوێمان لەبارەی وەبەرهێنانی کانزایی ئامادەکردووە و کاری بازرگانیشمان لە هەرێمی کوردستان رێکخستووەتەوە.

دەشڵێت، چەند پرۆژە یاسایەکمان لەبواری تەندروستی ئامادەکردووە کە گرنگترینیان پرۆژە یاسای دڵنیایی تەندروستی و بیمەیی کۆمەڵایەتییە.

دەربارەی یاسای نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر دەڵێت، یاساکە زیاتر جەخت لەو کەسانە دەکاتەوە کە بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەکەن و بەپێی یاساکەش وەک تاوانبار سەیر دەکرێن.

روونیشی دەکاتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژە یاسایەکی گرنگی لەبارەی هەڵگرتنی چەک ئامادەکردووە و لەمەودوا بەپێی ئەو پرۆژە یاسایە هەڵگرتنی چەک قەدەغە دەبێت.

ئاشکراشیکرد لیژنەی باڵای چاکسازی هەموو سێ مانگ جارێك، راپۆرتی تایبەت بە چاکسازی ئامادە دەکات و دەیخاتەڕوو.

Back to top button