یەكێتی ئەوروپا ھەشتا چاودێری لە عێراقە
سەرۆکی کۆمەڵەی چاودێری ئەوروپا ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن ڕایگەیاند :” 80 چاودێری یەکێتی ئەوروپا چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەن لە هەموو قۆناغەکاندا تاوەکو ئەنجامەکان رادەگەیەنرێت.”
لەدیدارێکیدا لەگەڵ شەرقیە نیوز کرامۆن ڕایگەیاند:” دەستەی چاودێری ئەوروپا بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆمەڵێک سیاسەتمەدار و یاسادانەر و شارەزایانی بواری ڕاگەیاندنی کۆمەڵایەتی و دارایی حزبی لەخۆدەگرێت و شارەزاییان هەیە لە هەڵسەنگاندنی سادەترین وردەکارییەکانی پرۆسەكە.”