پەیەدە مونبجی رادەستی بەشار ئەسەد كردەوە

خواكوڕك

هێزی سوریای دیموكراتیك هەسەدە كە سەر بە باڵی سیاسی پەكەكەیە لە سوریا، دوو گوندی رادەستی رژێمی سوریا كردەوە،بەپێی بەیاننامەیەکی ئەنجومەنی سەربازیی مونبجی سەر بە هەسەدە، هێزەکانی هەسەدە بۆ خۆپاراستن لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، هەردوو گوندی لۆرین و قارەی شارۆچکەی عەریمە لە رۆژئاوای منبج‌یان رادەستی رژێمی سووریا کردووەتەوە”.

هەر بە پێی بەیاننامەكەی باڵی سەربازی پەكەكە لە سوریا رادەستکردنەوەکە بە رێککەوتنی هەسەدە و رووسیا ئەنجام دراوە، تاوەکو گوندەکان بکەونەوە ژێر دەسەڵاتی رژێمی سووریا، خۆیان لە هێرشەكانی ئۆپزسیۆنی سوریای ئازاد بپارێزن كە توركیا پاڵپشتیان دەكات”.

ئەمەش لەكاتێكدایە بەردەوام ئەنەكەسێ پەكەكەی لەسوریا بە هاوبەشی بەشار ئەسەد لەسوریا لەقەڵم دەدا كە لەو كاتەی شەڕی ناوەخۆی سوریا دەستی پێكردووە پەكەكە لە سوریا چەندین باڵی سیاسی و سەربازی كردەوە، لەژێر چاودێری هێزەكانی بەشار ئەسەد، ناوچە كوردیەكانی بێ تەقە رادەستی ئەو هێزانە سەر بەپەكەكە كرد، ئەمەش لەلایان ئەنەكەسێ بەردەوام نموونەی تۆمەتبار كردنی پەیەدە بووە وەك ( هاوبەشی رژێمی بەشار ئەسەد)

 

Back to top button